هەروەک پێشتر دیاری کرابوو ئەمڕۆ مەیزوو ئێم ٦ بە فەرمی نمایش کرا. مۆبایلەکە چیپێکی مێدیاتێک MT6750ـی لەسەرە و ٨ ناوکە بەخێرایی ١.٥ گێگاهێرتز وە خاوەنی ڕوونمایەکە بە فراوانی ٧٢٠ پێکسڵ و قەبارەی ٥.٢ ئینج، ڕامی مۆبایلەکە بە دوو هەڵبژاردە بەردەستە ٢گب یان ٣گب، لەکاتێکدا بیرگەی مۆبایلەکە ١٦گب و ٣٢گب. مەیزوو ئێم ٦ خاوەنی کامێڕایەکی ١٣مێگاپێکسڵە لە ڕووی دواوەی وە کامێرایەکی ٨ مێگاپێکسڵە لە ڕووی پێشەوەی. کۆمپانیا ڕووکارە تایبەتییەکەی خۆی لەسەر داناوە کە ناسراو بە فلایمی ٦ کە بنیاتنراوە لەسەر ئەندرۆید ٧ و خاوەنی پاتریەکە بە فراوانی ٣٠٧٠ میلی ئەمپێر/کاتژمێر، مۆبایلەکە ٨.٣ ملم ئەستوورە و کێشەکەی ١٤٣ گرامە.
0 التعليقات:
إرسال تعليق